لە چەندین شاری کوردستان و تورکیا پشتگیری بەرخۆدانی مانگرتووان کرا

لە چەندین شاری کوردستان وتورکیا چالاکی خاوەنداریەتی لە بەرخۆدانی زیندانەکان بەڕێوە چوو و داواکرا کە ببنە دەنگی گیراوانی مانگرتوو کە لە دژی گۆشەگیری ئیمڕالی مانیان لە خواردن گرتووە .

چالاکییەکانی خاوەنداریەتی کردن لە بەرخۆدانی گیراوانی مانگرتوو لە بەندیخانەکاندا کە لە دژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٧ی تەشرینی دووهەم دەستیپێکردووە، بەردەوامە. چالاکی لە شارەکانی مێردین، شڕنەخ، ڕحا، ئیزمیر و ئەنکەرا و چەندین شاری تری تورکیا و کوردستان بۆ پشتگیری لە داخوازی گیراوان چالاکی بەڕێوە چوو.

لە چالاکییەکاندا داواکرا کە گۆشەگیری لە ئیمڕالی لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ، لاببرێت و داوا لە رای گشتی کرا کە هەڵوێستیان هەبێت.

مێردین

لە ناوچەی نسێبین-ی مێردین ئیبرۆ گونای هاو وتەبێژی هەدەپە، بەڕێوەبەرانی شار و ناوچە و دایکانی ئاشتی ئامادە بوون.

نوورێ تارلاک یەکێک لە دایکانی ئاشتی وتی، " داوا لە هەموو دایکان و دەورووبەر دەکەم. ئێمە ببینە دەنگی زیندانەکان داوای منداڵەکانمان داوای ئێمەشە."

هاوسەرۆکی ناوچەی هەدەپە هێڤیدار دێنچ داوای لە ڕای گشتی کرد کە پشتگیری داخوازی گیراوان بکەن.

ئیبرۆ گونای هاو وتەبێژی هەدەپە وتی یەکێک لە داخوازی گیراوان ئەوەیە کە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بشکێت و کۆتایی بە پێشێلکاری مافی گیراوانی سیاسی بهێنرێت.

شڕنەخ

لە شڕنەخیش لە بەردەم بینای ڕێکخستنی ناوچەی سڵۆپی چالاکی بەڕێوە چوو.

هاوسەرۆکی ناوچە قادرکۆنۆر قسەیکرد و وتی، " حکومەت بەرپرسە لە داخوازی گیراوان ، تەندرووستی و ئاسایشی ئەوان  و دەبێت داخوازی گیراوان جێبەجێ بکات."

ڕحا

لە ڕحا لە بەردەم ناوەندی کاری ئەحمەد باخچەبان ڕاگەیەنراوێکی چاپەمەنی درا. پارلمانتار عومەر ئۆجالان، عایشە سۆرۆجۆ و دایکانی ئاشتی و ژمارەیەک هاووڵاتی ئامادە بوون.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا عومەر ئۆجالان پارلمانتاری هەدەپە قسەیکرد و وتی، " لە بەندیخانەکاندا لە سەرووی هەمووانەوە بەڕێز ئۆجالان و هەموو گیراوان گۆشەگیر کراون. ئێمە لەم رۆژەدا داوا لە مرۆڤەکان و بەڕێوەبەران دەکەین کە ئاشتی مسۆگەر بکەن. بۆ بەرژەوەندی سیاسی ڕەوا نییە ئەم وڵاتە تێک بچێت. گۆشەگیری تاوانێکی دژە مرۆڤایەتیە.

لە دوورگەی ئیمڕالی سالانێکە گۆشەگیری بەڕێوە دەچێت. ئەمە نایاساییە و نا مرۆڤانەیە. ئێمە لە دژی گۆشەگیری ڕاوەستین و داوا لە هەرکەسێک دەکەین کە خاوەنداریەتی لە بەرخۆدانی زیندانەکان بکات."

پەرلمانتار عایشە سۆرۆجۆش وتی، " هەرکات لە تورکیا گۆشەگیری قوورستر بوووەتەوە شەڕقوورستربووە. بۆ مسۆگەر کردنی ئاشتی دەبێت گۆشەگیری بشکێت و چاوپێکەوتنەکان دەست پێبکاتەوە. ئێمە گۆشەگیری قەبووڵ ناکەین."

ئەنکارا

لە ئەنکارا ڕێکخستنی هەدەپە  کۆنفرانسێکی چاپەمەنی رێکخست. لە کۆنفرانسەکەدا فیدراسیۆنی ٧٨ی شۆڕشگێڕ، کەسک و پارتی چەپی پێشەڕۆژ، هەوڵدانی شۆڕشگێڕی ٧٨ و ئەندامانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی ئەنکارا بەشدار بوون.

پاکیزە سینەمیلۆگلۆ هاوسەرۆکی هەدەپەی ئەنکارا قسەیکرد و وتی، " لەو ڕۆژەی کە ڕێبەر ئۆجالان گۆشەگیر کراوە و چاوپێکەوتنەکان قەدەغە کراوە، دەسەڵاتی ئاکەپە نەیهێشتووە کۆمەڵگەی تورکیا یەک سات بە ئاشتی بژیت. ئاکەپە نە تەنیا ئیمڕالی بەنیازە هەموو کۆمەڵگە گۆشەگیر بکات."

پاکیزە هەر وەها وتی، " ئەو مانگرتن لەخواردنەی کە گیراوانی سیاسی دەستیان پێکردووە بۆ شکاندنی گۆشەگیری و نەهێشتنی پیشلکارییەکانی مافی مرۆڤان لە بەندیخانەکاندا ٥٠ رۆژە بەردەوامە.

ئیزمیر

لە شاری ئیزمیریش ڕێکخستەنەکانی هەدەپەی شارەکە بۆ هەمان ئامانج چالاکییان بەڕێوە برد و ڕاگەیەنراوێک خوێندرایەوە.

قادر بویدور هاوسەرۆکەی هەدەپەی ئیزمیر وتی، " گۆشەگیری بە شێوازی قوورس بەردەوامە و ئەمە تاوانێکی دژە مرۆڤایەتیە.

بویدور داوای لە ڕای گشتی کرد کە گوێ لە داخوازیەکانی گیراوانی مانگرتوو بگرن و خاوەنداریەتی لە داواکاریەکانیان بکەن.

مووراد چەپنێ پەرلمانتار وتی بەندیخانەکان بوونەتە ناوەندی ئەشکەنجە و ئەوەی خستەڕوو کە ئێمە لەمێژە دەلێین کە گۆشەگیری نەتەنیا لە ئیمڕالیە، نەلە بەندیخانەکاندایە، نەتەنیا لەدژی گەلی کوردە، بەڵکوو ئیستاکە هەموو کۆمەڵگە گۆشەگیر کراوون. پێویستە خاوەنداریەتی لە داواکاری گیراوانی مانگرتوو بکەین و بە دەسەڵات بڵێین دەبێت کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنێت.

ک-ش