لە دریسدین یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە

لە دریسدین یادی شۆڕشگێرانی مانگی ئایار کە شەهید بوون کرایەوە.

لە شاری دریسدینی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی ئۆتا و ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کوردی دریسدین (نەجەدەکە) لە رێورەسمێکدا یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە.
 

لە ڕێورەسمەکەدا دوای ڕێزگرتن لە شەهیدان، نوێنەرانی فەد – کورد، کۆماو، ئەنجومەنی ژنانی ئۆتا و نەجەدەکە قسەیان کرد.

هەروەها بەڵگە فیلم لەبارەی قڕکردنی دەرسیم، دەنیز گەزمیش و هاوڕێکانی، چاران، ئەکین جەرەن، ئۆتا شنایدەربانگەر، زەریان دەنیز ئامەد، محەمەد کاراسونگور، حەقی کارەر، قاسم ئەنگین و شەهیدانی زاپ و ئاڤاشین نمایشکران.

ڕێورەسمەکە بە دروشمی ' شەهید بامرن و بژی سەرۆک ئاپۆ' کۆتایی هات.

ف.ق