لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە لە شاری ساربروکنی ئەڵمانیا ستاندێکی زانیاری دانرا

لە بەردەوامیی چالاکییەکانی دژ بە قەدەغەی پەکەکە، لە شاری ساربروکنی ئەڵمانیا ستاندێکی زانیاری بۆ هۆشیارکردنەوەى هاووڵاتییان دانرا. دانانی ستاندەکە وەک ئامادەکارییەکە بۆ رێپێوانە گەورەکەى ئەمڕۆ لە ساربروکن.

لە ساربروکنی ئەڵمانیا ستاندێک بۆ ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی سەبارەت بە قەدەغەی سەر پەکەکە و کاریگەرییە خراپەکانی ئەو  قەدەغەکارییە دانرا.

چالاکیی دانانی ستاندەکە لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکانی، هەفتەى چالاکیی دژ بە قەدەغەکارییەکانی سەر پەکەکە بەڕێوەچوو. لە چالاکییەکەدا چەندین نامیلکە دابەشکران و گفتوگۆ لەگەڵ گەنجانی دەورووبەری سنووری چالاکییەکە کرا و باسیان لە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد بە پێشەنگایەتیی پەکەکە بۆ کردن.

ستاندەکە بە بانگەوازێک بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوانەکەی ئەمڕۆ کۆتایپێهات. رێپێوانی دژ بە قەدەغەی سەر پەکەکە کاتژمێر ١٨:٠٠ لە لانداوێرپلاتز بەڕێوەدەچێت.

ژ.ت