لە دۆزی کۆبانێ بڕیاردرا بە مانەوەی سیاسەتمەداران لە زیندان

لە دۆزی کۆبانێ بڕیاردرا بە مانەوەی ١٨ سیاسەتمەدار لە زیندان.

دۆزی کۆبانێ

دۆزی کۆبانێ کە بە پاساوی چالاکییەکانی ناڕەزایەتی ٦-٨ تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ دژی هێرشی داعش بۆ سەر کۆبانێ کرایەوە و هاوسەرۆکانی پێشووی پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان (هەدەپە) فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش و ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری ناوەندی و ١٨ زیندانی لە کۆی گشتی ١٠٨ کەس دادگایی دەکرێن، لە کەمپی زیندانی سینجان ئەنجامدرا. لە دانیشتنی ئەمڕۆدا، ڕەوشی زیندانیی سیاسەتمەدارە زیندانیکراوەکان هەڵسەنگێندرا. ١٣ سیاسەتمەدار، لەوانەش گوڵتان کشاناک و سەباحەت تونجەل و ئایلا ئاکات و فیگەن یوکسەکداغ بەشداری دانیشتنەکە بوون.

دادگا ڕەوشی سیاسەتمەدارە زیندانییەکان هەڵسەنگاند و بڕیارەکەی ئاشکرا کرد. دادگا داواکانی بۆ هەڵگرتنی ڕێوشوێنەکانی چاودێری یاسایی قبووڵ نەکرد ئەوەش بە پاساوی هەبوونی "گومانی هەڵاتن". دادگا داخوازی پارێزەرانی دەمیرتاشی قبووڵ نەکرد پەیوەست بە پێشێلکردنی خاڵی ٢٢٠/٥ لە یاسای سزادان و بڕیاریدا بە مانەوەی سیاسەتمەداران لە زیندان.

بۆ قسەی کۆتایی و بڕیاردان، دانیشتنەکە دواخرا بۆ ١٦ ی ئایار.