لە فەڕەنسا بۆ رێگریکردن لە زیادکردنی دەسەڵاتی پۆلیس چالاکی ئەنجامدرا

لە شاری مۆنتپلیەری فەڕەنسا بۆ ئەوەی ڕێگری لە زیادکردنی دەسەڵاتی پۆلیس بکرێت، بە بەشداری هەزاران کەس چالاکی ئەنجامدرا.

فەڕەنسا لە ماوەیەکی کەمدا یاسایەک دەردەکات کە مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات.

بەپێی یاساکە ئەگەر خەڵکی مەدەنی وێنەی پۆلیس بگرن، وەک تاوان سەیری دەکرێت و پۆلیسیش دەتوانێت بە درۆن وێنەی کەسانی سڤیل و چالاکوانان بگرێت.

لە شاری مۆنتپلیەریش بۆ شەرمەزارکردنی بڕیارەکە چالاکی ئەنجامدرا.

کوردستانیانیش بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد و پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان بەرزکردەوە.

لە چالاکیەکەدا داوای ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرا و سیاسەتی فاشیستی دەوڵەتی تورکیش شەرمەزارکرا.

ف.ق