لە فینلەندا چالاکیی مانگرتن بۆ پشتوانی لە مانگرتنی زیندانیان رێکخرا

لە شاری هێلسنکیی وڵاتی فینلەندا بۆ پشتوانیکردنی لە مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پێشێلکارییەکانی ناو زیندانەکان، دەست بە چالاکیی مانگرتن کرا.

لە شاری هێلسنکیی پایتەختی وڵاتی فینلەندا بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخودانی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی دەست بە چالاکیی مانگرتن کرا، کە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا لە دژی گۆشەگیریی قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پێشێلکارییەکانی دژ بە زیندانیان، دەستیان بە مانگرتنی بێنسوور کردووە.

چالاکیی مانگرتن، کە لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ بە دەستەیەکی ٥ کەسی دەستیپێکردووە، ئەمڕۆ ئەو چالاکییە لەلایەن دەستەیەکی تری ٧ کەسیەوە وەرگیرا و چالاکیی مانگرتنی ئەو دەستەیە ماوەی ٣ رۆژ بەردەوام دەبێت و رۆژی یەکشەممە کۆتایی پێدێت.

ژ.ت