لە گراز کۆبوونەوەیەک بۆ ٢٧ی نۆڤەمبەر و ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە رێکخرا

لەشاری گرازی نەمسا بەبۆنەی ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە کۆبوونەوەیەک رێکخرا.

بەبۆنەی ٢٧ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەى توندتیژی لە دژی ژنان و ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە شاری گرازی نەمسا بە بەشداریی دەیان کوردستانی کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو.

کۆبوونەوەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی شۆڕش دەستیپێکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، ڕەمزی کارتاڵ هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل قسەی کرد. کارتاڵ نرخاندنی بۆ ٢٧ی نۆڤەمبەر و پێشهاتەکانی ئەمدواییە کرد.

ژ.ت