لە هالە شەهیدانی ١٤ی تەمموز بەبیرهێنرانەوە

لە شاری هالەی ئەڵمانیا بە ئامانجی یادکردنەوەی شەهیدانی بەرخۆدانی رۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمموز مەراسیمێک ئەنجامدرا.

خەیری دورموش، کەمال پیر، ئاکیف یڵمەز و عەلی چیچەک کە لە ساڵی ١٩٩٨ لە زیندانی ئامەد بەرخۆدانی مێژووییان ئەنجامدا، لە کۆمەڵەی کەلتوری کوردی هالە یادیان کرایەوە.

لەسەر ناوی فەد – کورد مەندەرەس جانبەک قسەی کرد و وتی، "خەیری دورموش، کەمال پیر، ئاکیف یڵمەز و عەلی چیچەک لە دۆخێکی سەختدا بەرخۆدانیان کرد و بەهۆی ئەو بەرخۆدانەیە کە ئەمڕۆ دەتوانرێت باسی کوردبووون بکرێت.

جانبەک ئاماژەی بە هێرشی داگیرکەری تورک و بەرخۆدانی گەریلا لەدژی داگیرکەری کرد و وتی، "تێکۆشان گەش بووە. هیوای گەل زیاد بووە. بەڵام پێویستە مرۆڤ ئەم ڤارە بە تەنها نەخاتە سەر شانی گەریلا. هەروەها وڵاتپارێزەکانیش پێویستە وەک بەشێک لەم تێکۆشانە خەبات بکەن و بەم ستراتیژیە بجووڵێنەوە."

لەسەر ناوی کۆماریش هەڤاڵ عەگید قسەی کرد و بەبیریهێنایەوە کە هێرشی دەوڵەتی تورک بەردەوامە و بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز لە دۆخێکی زۆر سەختا بەرێوەچوو و وتی، " لەم دۆخەدا بەرخۆدانیان کرد. کوردایەتی سەرکەوت. لەبەرئەوەش تەڤگەری ئازادی ١٤ی تەمموزی وەک رۆژی شکۆ لەقەڵەمداوە."

ف.ق