لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە مێرسین؛ ٤ کەس دەستگیرکران

هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە مێرسین و لە ٣ شاردا هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و لە مێرسین ٤ کەسیان دەستگیرکرد.

تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەى مێرسین لە یەک کاتدا لە ناوەندی مێرسین، لە هاتای، ئامەد و ئیزمیر هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و لە ئەنجامدا ٤ کەسیان لە مێرسین دەستگیرکرد.

جەندرمەکان لە هەڵکوتانەکەیاندا دەستیان بەسەر چەندین کەلوپەل و ئەکاونتی دیجیتاڵی هاووڵاتیاندا گرت.

تا ئێستا ناوی ٤ کەسە دەستگیرکراوەکان روون نەبووەتەوە، بەڵام دەوترێت ئەو کەسانە سەر بە هێزی یەکگرتووى ئازادیی شۆڕشگێڕن (بۆگ - BOG).

ژ.ت