لە هێلسینکیی فینلاند چالاکی بۆ ئازادیی ئۆجالان رێکخرا
لە شاری هێلسینکیی پایتەختی وڵاتی فینلاند پۆستەرێک بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەسەر پردێکی ئەو شارەدا هەڵواسرا.
لە شاری هێلسینکیی پایتەختی وڵاتی فینلاند پۆستەرێک بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەسەر پردێکی ئەو شارەدا هەڵواسرا.
چالاکییەکان بۆ داوای ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان تاوەکو دەچێت روو لە زیادبوون دەکەن. لەو چوارچێوەیەدا لەسەر پردێک لە قەرەباڵغترین شوێنی شاری هێلسینکیی وڵاتی فینلاند پۆستەرێک هەڵواسرا، کە وێنەى عەبدوڵا ئۆجالانی لەسەر بوو و لەسەریشی نووسرابوو "ئازادی بۆ ئۆجالان".
ژ.ت