لە حەمرین ٣ چەتەی داعش کوژران
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئەمنی عێراق ڕایگه‌یاند، لە دوو هێرشدا هێزی فڕۆكه‌وانیی عێراق له‌نزیك زنجیره چیای حه‌مرین سێ چەتەی داعشیان كوشتووه.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئەمنی عێراق ڕایگه‌یاند، لە دوو هێرشدا هێزی فڕۆكه‌وانیی عێراق له‌نزیك زنجیره چیای حه‌مرین سێ چەتەی داعشیان كوشتووه.
لە ڕاگەیەندراوێكدا، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئەمنی عێراق بڵاویكرده‌وه، بە پشتبەستن بە زانیاریی هه‌واڵگریی ورد له ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانی عێراق و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شانه‌ی به‌ئامانجكردنی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، هێزی ئاسمانیی دوو هێرشی لە سنووری پارێزگای دیالە ئه‌نجامدا.
وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: له ئه‌نجامی بۆردوومانه‌كه سێ چەتەی داعش كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربووە، هه‌روه‌ها تونێلێكیش له ناوچه‌ی زهرلوك له چیای حه‌مرین له چوارچێوه‌ی كه‌رتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیاله خاپور كرا.
شانەی ئەمنی جەختدەكاتەوە، هێزه ئه‌منییه‌كان بڕیاریانداوه به‌رده‌وام بن له ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ت و پێشوهختهییهكانیان دژی ئه‌و شانه تیرۆریستییانه‌ی كه له شاخ و بیابان و هه‌ر شوێنێكدا ماونه‌ته‌وه و خۆیان حه‌شارداوه.
ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییە لە كاتێكدایە، هەفتەی ڕابردوو داعش لە گوندی ئیسلاحی شارەدێی جەلەولا و لە نزیك شارەدێی تازەخورماتوو، داعش هێرشی ئەنجامدا و لە هەردوو هێرەكەدا ١٢هاوڵاتی و سەربازێكی سوپای عێراق كوژران.
ف.ق