لە کۆڵن سیاسەتی لەسێدارەکان و ئەشکەنجەی رژێمی ئێران شەرمەزار کرا

بە پێشەنگایەتی پژاک و کۆمەڵە، ئەمڕۆ ژمارەیەک چالاکوان لە کۆڵن کۆبوونەوە و سیاسەتی رژێمی ئێرانیان لەبەرانبەر کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران شەرمەزار کرد.

ئەمڕۆ ٢١ی ئایاری ٢٠٢٢ کۆمیتەی کۆڵنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) و سازمانی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران (کۆمەڵە) لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ڕێپێوانیان لەدژی سیاسەتی لەسێدارەکان و ئەشکەنجەی رژێمی ئێران ڕێکخست.

لە ڕێپێوانەکەدا ژمارەیەک چالاکوان بەشدار بوون و وێنەی ئەو کەسانە بەرزکرانەوە کە لەلایەن رژێمی ئێرانەوە شەهیدکراون.

لە ڕێپێوانەکەدا یادی هەموو ئەو کەسانە کرایەوە کە بە شێوەی تیرۆر، ئەشکەنجە و لەسێدارە لە زیندانەکانی رژێمی ئێراندا شەهیدکراون و خۆپیشاندەران داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە دژی کردەوەکانی رژێمی ئێران بوەستنەوە.

ف.ق