لە کۆڵن ژنان نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد

ژنان لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا، بە ئامانجی ئازادکردنی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نامەیان بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.چالاکوانانی ئەنجومەنی ژنانی ڤیان نامەیان بە وتنەوەی دروشم خستە سندۆقی پۆستەدا.

بەم شێوەیە ئەو نامانەی لە کۆڵن و دەوروبەری گەیشتە نزیکەی ٤ هەزار نامە.

کوردان لە کوردستان و وڵاتانی جیهان بە شێوەیەکی جەماوەری بەشداری لە کەمپەینی 'ئازادی بۆ ئۆجالان'دەکەن کە لەلایەن گرۆپی خەباتی ئەفریقای باشوور و کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی ئەفریقای باشور بەڕێوەی دەبرێن. ئیمزاکان کە لە کۆڵن و دەوروبەری کۆکراونەتەوە، لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد و چالاکوانانی ئەنجومەنی ژنانی ڤیان بە شێوەیەکی جەماوەری بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەنێردرێن.

ف.ق