لە کەناراوەکانی تونس تەرمی ٢١ کۆچبەر دۆزرانەوە

لە کەناراوەکانی شاری سفاکسێی تونس تەرمی ٢١ کۆچبەری ئەفریقی دۆزرانەوە و ٥٠ کۆچبەر رزگارکران.

بەپێی بەرپرسە هەرێمەیکانی دوای ئەوەی ٤ی تەمموز کەشتیەک ژێرئاوکەوت، لە ئەنجامی پشکنیندا تەرمی ٢١ کۆچبەر دۆزرانەوە. بەرپرسان رایانگەیاند کە ٥٠ کەس رزگارکراون. کۆچبەرەکان خەڵکی سەحرایی باشوری ئەفریقان.

لە ٢٦ی حوزەیرانەوە و تاوەکو ئێستا چوار کەشتی لە سفاکسێ ژێرئاوکەوتوون. لە ئەنجامدا ٤٩ کۆچبەر خنکاون و ٧٨ کۆچبەریش رزگارکراون.

لە ٣ی تەموزیشدا کەشتیەکی بە ١٢٧ سەرنشینەوە لە کەناراوەکانی لیبیا ژێرئاوکەوت. بەپێی مانگی سوری تونسی ٨٤ کۆچبەر رزگارکرابوون و ٤٣ کۆچبەریش تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن.

ف.ق