لە لاهای ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی دژ بە ئەسەپە ئیدانە کرا

ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی دژ بە ئەسەپە لە شاری لاهای (دێنهاگ) لە وڵاتی هۆڵەندا بە رێکخستنی چالاکییەک ئیدانە کرا.

لە شاری لاهای (دێنهاگ) لە وڵاتی هۆڵەندا بە رێکخستنی چالاکییەک ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی دەوڵەتی تورک لە دژی پارتی سۆسیالیستی بندەستان و هەژاران (ئەسەپە) ئیدانە کرا.

لە دوای پێشکەشکردنی وتە لەلایەن کۆنفیدراسیۆنى کۆچبەرانى چەوساوە لە ئەوروپا (AvEG-Kon) و (DEM-NED) و کۆنفیدراسیۆنی مافە دیموکراتیکەکان لە ئەوروپا (ADHK)، چالاکییە بە وتنەوەى دروشمەکانی "بژی پشتوانیی ئینتەرناسیۆنالیست" و "سۆسیالیستە زیندانیکراوەکان تەنها نین" و "دیکتاتۆر ئەردۆغان" کۆتایی پێهات.

ژ.ت