لە لەندەن و هانۆڤەر چالاکی بۆ ڕۆژی جیهانی کۆبانێ بەڕێوەچوو

لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا، بزووتنەوەی گەنجانی کوردی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆ - ژن) بەبۆنەی ١ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ چالاکییان ئەنجام دا.

لەندەن

چالاکوانانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆ - ژن) ئێوارەی ١ی نۆڤەمبەر لە چوارچێوەی هەڵمەتی "وەرن جەنگی ئازادییە" لە چەند شوێنی جیا جیایدا چالاکیان ئەنجامدا.

گروپێک لە گەنجان لە گۆڕەپانێکی قەرەباڵغی شارەکەدا بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان خولەکێک رێزلێنان ئەنجامدا و پاشان بە ئاڵاکانی تەجەشە و یەپەگە و یەپەژە بە مەشخەڵ ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

لە ڕێپێوانەکەدا دروشمەکانی "بژی بەرخۆدانی کۆبانێ"، "بژی بەرخۆدانی یەپەژە" و "بژی بەرخۆدانی یەپەگە" وترانەوە.

گەنجان لە دوای کاتژمێرێک لە رێپێوانەکەیان لەسەر دیوارەکانی گۆڕەپانە قەرەباڵغەکانی شار دروشمەکانی "بژی کۆبانێ"، "بژی پەکەکە"، "بژی یەپەژە و یەپەگە"یان نووسی.

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کۆبانێوە، گەنجان لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد کۆبوونەوە نزیکەی ١٠٠ کەس بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.

هانۆڤەر

هەروەها چالاکوانانی تەجەشە بە بۆنەى ١ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانیی کۆبانێ لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا چالاکییان ئەنجام دا.

گەنجان لەسەر دیواری شوێنە گشتییەکان و شوێنە قەرەباڵغەکانی شاردا دروشمەکانی "01.11 کۆبانێ"، "ڕۆژاڤا"، "یەپەگە" و "یەپەژە" یان نووسی.

ژ.ت