لە لەندەن و هانۆڤەر یادی سێ ژنە شؤڕشگێڕی کورد کرایەوە
لە لەندەن و هانۆڤەربە چالاکییەک یادی ٣ژنە شۆڕشگێڕی کورد کە لە پاریس تیرۆرکران، کرایەوە.
لە لەندەن و هانۆڤەربە چالاکییەک یادی ٣ژنە شۆڕشگێڕی کورد کە لە پاریس تیرۆرکران، کرایەوە.
لە هانۆڤەر و لەندەن یادی سەکینا جانسز یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە ، فیدان دۆغان ئەندامی کەنەکە لە پاریس و لەیلا شایلەمز ئەندامی تەڤگەری گەنجان کە لە پاریس کۆمەڵکووژکران، کرایەوە.
چالاکوانان پارچەی ڕەشیان دانا لە بەردەم نوێنەرایەتی فەرانسا لە لەندەن و ئەو کۆمەڵکوژییەیان ئیدانەکرد. ژنان لەوێدا ڕاگەیەنراوێکیان خوێندەوە و وتیان : " لە شارێکی ئەورووپادا ژنانی کورد کۆمەڵکوژ دەکرێن و بڕیاردەرانی ئەو کۆمەڵکووژییە سزا نادرێن. لەو رؤژە هەتاکوو ئەمڕۆ بە ڕۆحی ساراکان تێکۆشانی ئازادی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و لەهەموو شێنێکی جیهاندا فراوانتردەبێت. ئێمە هیچکات ئەوان لە بیرناکەین."
' هانۆڤەر'
لە بەردەم مەجلیسی ژنانی ڕوناهی لە شاری هانۆڤەر، ژنان پارچەی ڕشیان دایە بەردەم نوێنەرایەتی فەرانسا. لە چالاکییەکەدا وترا، " بە گەلەکۆمەی سەر ڕێبەر ئاپۆ ویستیان گەلی کورد بێدەنگ بکەن و بە کۆمەڵکووژیی پاریسش ویستیان ژنی کورد بیدەنگ بکەن."
ک-ش