لە لۆزان دژی گۆشەگیری و هێرشە کیمیاییەکان چالاکی ئەنجامدرا

گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە لۆزان ئیدانەکران.

لە شاری لۆزانی سویسرا هێرشی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، کە چەند مانگێکە بەردەوامە و گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیدانە کران.

کوردستانیان کاتژمێر ١٧:٠٠ لە بەردەم کڵێسای لۆران لەسەر بانگەوازی بزووتنەوەی گەنجانی تێکۆشەر (تەجەشە) و ژنانی گەنجی  تێکۆشەر (تێکۆ ژن) کۆبوونەوە.

چالاکوانان پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکەیان هەڵگرت و بۆ ریسواکردنی هێرشە کیمیایی و گازە ژەهراوییەکانی دەوڵەتی تورک جلوبەرگی سپی و دەمامکیان لەبەر کرد.

ئەندامانی تەجەشە و تێکۆ ژن لە وتەکانیاندا رایانگەیاند، دەوڵەتی تورک لە سنوورەکانی خۆی چووەتە دەرەوە و شەڕێکی پیس و قێزەون لە دژی گەلی کورد بەڕێوەدەبات و کۆمەڵکوژکردن و پاکتاوکردن و سڕینەوەى گەلی کوردی کردووەتە ئامانج.

لە وتەکانیاندا ئاماژەیان بە بێدەنگی دەوڵەتانی ئەوروپا و ناتۆش کرد و ڕایانگەیاند، لەبەر ئەوەى هاوبەشن لەو تاوانانەدا، بۆیە بێدەنگن.

هەروەها لەبارەی هەڵوێستی گەنجانی کورد لە بەرامبەر هێرشە پاکتاوکاری و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ڕاشیانگەیاند: "لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا پێش هەموو شتێک گەنجانی کورد، ئێمەی کوردستانیان بە بەرخۆدانی تەواو و هەمەلایەن، ئازادی ڕێبەرایەتیمان مسۆگەر دەکەین و پشتیوانی لە بەرخودانی گەریلا دەکەین و رووی پاکتاوکاری دەوڵەتى تورک ریسوا دەکەین".

دوای وتەکان چالاکوانان بڵاوکراوەیان بەسەر هاوڵاتیانی دەوروبەری شوێنی چالاکییەکەدا دابەشکرد و سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و گۆشەگیری زانیاری لە بڵاوکراوەکاندا خرابوویەوە ڕوو.

چالاکییەکە دوای خوێندنەوەی راگەیاندراوێک بە زمانی فەرەنسی، بە وتنەوەی دروشم کۆتایی پێهات.

ژ.ت