لە لۆزان لە دژی گۆشەگیری ستاند دانرا

بە دانانی ستاندێکی زانیاری لە لۆزان، چالاکوانان تیشکیان خستە سەر گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی و ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

لە شاری لۆزانی سویسرا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" بە مەبەستی تیشک خستنە سەر گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و داوای ئازادکردنی، ستاندێکی زانیاری دانرا.

ئەندامانی ناوەندی کۆمەڵگەی کورد و ئەنجوومەنی ژنانی لاژین بەشدارییان لە چالاکیی ستاندەکەدا کرد، کە بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی تێکۆشەر (تێکۆ ژن) لە گۆڕەپانی ڕیپۆنن بەڕێوەبرا و پشتیوانیان لە چالاکییەکە کرد.

گەنجان لەگەڵ کتێبەکانی فیکر، فەلسەفە و شێواز و پرۆژەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کتێبەکانی وەک "شۆڕشی ژنان"، "شەڕ و ئاشتی"، "کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک" و "نەتەوەیی دیموکراتیک" و نامیلکە و بڵاوکراوەیان بە درێژایی ڕۆژ بەسەر دانیشتوانی سویسرا لەو ناوچەیەدا دابەشکرد.

هەروەها، ئەو کەسانەی بە دەورووبەری چالاکییەکەدا تێدەپەڕین، سەبارەت بە گۆشەگیری و پێویستیی ئازادکردنی ئۆجالان زانیارییان پێدەدرا و هۆشیار دەکرانەوە و داوای هۆشیاری و ئاگاداربوون لە رای گشتیی سویسراش کرا.

ئەندامانی تەجەشە و تێکۆژن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە ناوەندە جیاوازەکانی وڵاتی سویسرا ستاند دادەنێن و لە ستاندەکاندا بۆچوونەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هاوڵاتیانی سویسری روون دەکەنەوە.

ژ.ت