لە لۆزان یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە
لە شاری لۆزانی سویسرا رێورەسمێک بۆ شەهیدانی مانگی ئایار سازکرا.
لە شاری لۆزانی سویسرا رێورەسمێک بۆ شەهیدانی مانگی ئایار سازکرا.
بە پێشەنگایەتی دەزگای بێسەروشوێن و شەهیدان لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتی بۆ شەهیدانی مانگی ئایار چالاکی ئەنجامدرا. ژمارەیەک کوردستان بەشداریان لە یادەکەدا کرد. لە هۆڵەکە وێنەی شەهیدان و ئاڵاکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، پەکەکە و کەجەکە هەڵواسران. لە یادکردنەوەکەدا ڕێز لە گیانی پاکی شەهیدان گیرا.
لە یادەکەدا زۆزان سەرحەد ئەندامی تەژەکە – ئە ، باسی بۆچوون و وتەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لەسەر شەهید حەقی کارەر کرد و وتی، " خیانەتکاران کە دوێنێ حەقی کارەریان شەهید کرد، ئەمڕۆ لە چوارچێوەی هەمان پیلاندا منداڵانی کورد بە مادەی کیمیایی دەکەنە ئامانج. وەک خانەوادەی شەهیدان تاکە وڵام لە بەرانبەر خیانەتی پەدەکە و دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ئازادی ڕێبەرمانە و دروستکردنی کوردێکی ئازاد و کوردستانێکی ئازادە. ئەو رۆژەی ڕێبەرمان ئازاد دەبێت، داواکاری شەهیدانمان جێبەجێ دەبێت."
دوای قسەکانی سەرحەد، بانگەوازی بەشداری لە مەراسیمی یادکردنەوەی شەهیدان بە پێشەنگایەتی کۆماو لە شاری گریلینگەنی کانتۆنی سۆلۆزرون کرا.
رێورەسمەکە بە دروشمی شەهید نامرن ' کۆتایی هات.
ف.ق