لە مارسیلیا ئاهەنگێک بۆ یادی باران ماوا بەڕێوەچوو
لە شاری مارسیلیای فەرەنسا ٢٠٠ گەنج کۆبوونەوە و ئاهەنگێکیان بۆ یادکردنەوەی باران ماوا رێکخست.
لە شاری مارسیلیای فەرەنسا ٢٠٠ گەنج کۆبوونەوە و ئاهەنگێکیان بۆ یادکردنەوەی باران ماوا رێکخست.
بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆ - ژن) و بە بەشداریی ٢٠٠ گەنج و لەلایەن گەنجانەوە ئاهەنگێک بۆ یادکردنەوەی شەهید باران ماوا بەڕێوەچوو.
ئاهەنگەکە ئێوارەی دوێنێ لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە مارسیلیا بەڕێوەچوو.
سەرەتا فیلمێک لەسەر خەباتی شەهید باران ماوا نمایشکرا، کە لەلایەن نوێنەرانی ڕێکخستنی گەنجانەوە ئامادە کرابوو.
دوای ئەوەش ئەو هەڤاڵانەى کە باران ماوایان ناسیبوو باسیان لە کەسایەتی و هەڵوێست و خەبات و تێکۆشانی کرد.
لە کۆتاییدا گروپی چوار سنوور، فارقین ئازاد و هۆزان مەنال چوونە سەر تەختە و هونەری خۆیان پێشکەشکرد.
گەنجانیش بە دەم گۆرانییەکانەوە گۆڤەند و هەڵپەڕکێیان کرد و دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخۆدانی گەریلا"یان دەوتەوە.
لە کۆتایی ئاهەنگەکەدا داوا لە گەنجان کرا بەشداری لە هەڵمەتی "وەرن جەنگی ئازادییە" بکەن.
ژ.ت