بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) بە دروشمی "گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە، پێکەوە راپەڕین" چالاکییەکیان لە شاری مارینیانی فەرەنسا رێکخست.
گەنجان لە چالاکییەکەدا سەرنجان خستە سەر چالاکیی مانگرتن لە زیندانەکاندا، کە ماوەى ٤٨ رۆژە لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا لە دژی گۆشەگیری بەڕێوەدەچێت و داوایان لە هەموو گەنجان کرد، لە دەوری مانگرتوان کۆببنەوە و ببنە قەڵغان بۆیان.
لە راگەیاندراوی گەنجاندا هاتووە، خاوەنداری لە چالاکیی مانگرتنی گەنجان دەکەن و داواکانی مانگرتوان داوای ئێمەشە.
لە چالاکییەکەدا پۆستەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی پەکەکە و تەجەشە بەرزکرابوونەوە.
ژ.ت