لە پاریس بە هەزاران کەس یادی سارا، رۆژبین و رۆناهیان کردەوە

لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، ٣ ژنی شۆڕشگێر کە لە ٩ی کانونی دوەمی ٢٠١٣ دا لە پاریس شەهیدکران، بەبیرهێنرانەوە.

لە ٩ی کانونی ٢٠١٣دا، ساکینە جانسز (سارا) یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، فیدان دۆغان نوێنەری کەنەکە لە پاریس و لەیلا شایلەمەز ئەندامی تەڤگەری گەنجان لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، شەهیدکران.

لە پاریس یادی ٣ ژنە شەهیدەکە کرایەوە و نوێنەرانی دەزگا کوردستانیەکان، تەڤگەری ژنانی کورد، نوێنەرانی دەزگا کوردیەکان و دۆستەکانی کورد بەشداران لە مەراسیمی یادکردنەوەکە کرد.

مەراسیمەکە بە وتنەوەی دروشمی 'ستۆپ ئەردۆغان، تیرۆریست ئەردۆغان' و 'سارا، رۆژبین و رۆناهی' ، 'ژن ، ژیان ، ئازادی' . 'شەهید نامرن' و 'بمرێ دەوڵەتی فاشیستی تورک' دەستیپێکرد و چالاکوانان بەرەوە گار دە نۆرد رێپێوانیان ئەنجامدا.

چالاکوانان پانکارتی وێنەی جانسز، دۆغان و شایلەمەز و وێنەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان و ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژەیان بەرزکردەوە. رێپێوانەکە کە بە دروشمی 'ئەردۆغان بڕیاری کۆمەڵکوژیدا، پێویستە دادگایی بکرێت، دەستیپێکرد، لە گۆڕەپانی ڕیپۆپلیک بۆ میتینگ گۆڕا.

چالاکوانان لەگەڵ سرودی ئەی ڕەقیب ٣ خولەک بە بێدەنگی وەستان.

لە میتینگەکەدا پەیامی خانەوادەی جانسز و شایلەمەز بڵاوکرانەوە و لەسەر ناوی دەزگاکان راگەیەنراو خوێندرانەوە.

لە راگەیەنراوەکاندا باسی ئەوەکرا کە دیارە کێ بڕیاری کۆمەڵکوژیەکەی داوە و ئاماژەیان بەوەدا، بکوژی سەرەکی ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکە.

میتینگەکە بە گوێگرتن لە گۆڕانیەکانی تەڤ – چاند کۆتایی هات.

ف.ق