لە پاریس فیستیڤاڵی رۆژبین ئەنجامدرا

لە پاریس ٤مین فیستیڤاڵی ژنانی فیدان دۆغان (رۆژبین) ئەنجامدرا.

ئەمڕۆ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ٤مین فیستیڤاڵی ژنانی فیدان دۆغان (رۆژبین) ئەنجامدرا.

فەستیڤاڵەکە بە دروشمی 'لەبەرانبەر قرکردنی ژنان کات کاتی پاراستنی ژنانی ئازاد و کۆمەڵگای ئازادە' لە گۆڕەپانی پارس ئینتەردیپارتمەنتوەڵ لە هەرێمی ڤال دی مارنی پاریس ئەنجامدرا.

فەستیڤاڵەکەی ئەمساڵ پێشکەش بە لەیلا ئاگری (فیلیز ئاسلان) ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە کرا و کە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە هێرشێکی ئاسمانیدا شەهیکرا.

 لۆریەنس کۆهن سیناتۆری ڤال دی مارنی رایگەیاند، ئەوان هەموو کاتێک لەگەڵ کورداندان و وتی، پێویستە عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و زیندانیانی سیاسی ئازاد بکرێن.

لە فیستیڤاڵەکەدا بڵاوکراوەی تەژەکە – ئە خوێندرایەوە و چالاکی لە دژی سیستمی باوکسالاری و قڕکردنی ژنان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سیستمی داگیرکەری تورک بەڕێوەبرا.

لە چالاکیەکەدا ستاندی ئاگادارکردنەوە لەبارەی تێکۆشانی ژنانی کورد کرایەوە بۆ منداڵان گۆڕەپانی یاری دروست کرا.

لە فیستیڤاڵەکەدا یەڵدا عەباسی، نوئارین، مەرال ئالکان، گروپی هەڵپەڕکێی تامیلەکان و کەوانەی زێڕین هونەر و گۆرانیەکانیان پێشکەش کرد.

ف.ق