لە پاریس ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بە فیشەکی هەوایی پیرۆزکرا
لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە رێکخستنی چالاکییەک ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بە فیشەکی هەوایی پیرۆزکرا.
لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە رێکخستنی چالاکییەک ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بە فیشەکی هەوایی پیرۆزکرا.
گروپێک لە گەنجان لە پاریس لە گۆڕەپانی کۆماری، کە قەرەباڵغترین گۆڕەپانی شارەکەیە، کۆبوونەوە و ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆزکرد.
گەنجان لەسەر پەیکەرەکەی گۆڕەپانی کۆماری پۆستەر و لافیتەیەکیان هەڵواسی، کە لەسەری نووسرابوو "٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز بێت" و دەستیانکرد بە تەقاندنی فیشەکی هەوایی و کردنەوەى ئاگری رەنگا و رەنگ و بریسکە و یادەکەیان بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز کرد.
جەماوەری ئامادە بوو لە چالاکییەکەدا بە بەردەوامی دروشمەکانی "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "بژی پەکەکە"یان دەوتەوە.
ژ.ت