لە پاریس یادی سیابەند سەرحەد و سمکۆ ئاگری کرایەوە
سیابەند سەرحەد و سمکۆ ئاگری گەریلاکانی هەپەگە، کە لە کاتی جیاوازدا شەهید بوون، لە پاریس یادیان کرایەوە.
سیابەند سەرحەد و سمکۆ ئاگری گەریلاکانی هەپەگە، کە لە کاتی جیاوازدا شەهید بوون، لە پاریس یادیان کرایەوە.
سەیابەند سەرحەد (تانژو دەمیر) و سمکۆ ئاگری (مەحسون دەمیر) گەریلاکانی هەپەگە، کە لە کاتی جیاجیادا لە ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان دا شەهید بوون. لە شارۆچکەی ڤیلینوڤی سەر بە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا یادیان کرایەوە. یادەکە لەلایەن ئەنجومەنی گەلی ڤیلینوڤەوە رێکخرابوو.
لە یادەکەدا وێنەی شەهیدان و پۆستەرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکە هەڵواسران.
دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، گوڵسم دەمیر دایکی شەهید مەحسون دەمیر و محەممەد حەنیفی دەمیر باوکی شەهید محسون بە ناوی بزووتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا، نوپەل مونزور بەناوی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدان و وڵات دەمیر وتەیان پێشکەشکرد.
وڵات دەمیر وتی: "رەنگە سیابەند و سمکۆ و شەهیدەکانمان لەگەڵمان نەبن، بەڵکو فەلسەفە و ویستیان لە چوار پارچەی کوردستانن، لە هەر شوێنێک بین، دەبێت ئەو بەرخۆدانە پەرە پێ بدەین و سەریبخەین.
دوای ئەوە بنەماڵەى شەهیدان قسەیان کرد و وتیان:"سمکۆ و سەیابەند کە لەم دۆزەدا شەهید بوون، یەکەم شەهید نین، دوا شەهیدیش نابن".
لە یادەکەدا دیمەنی سمکۆ ئاگری لە پێش شەهیدبوونی، کە بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کردبوو، بڵاوکرایەوە.
"ئێمە هێزی خۆمان لە شەهیدەکانمان وەردەگرین"
نوپەل مونزور وتی: "ئەو هەڤاڵانە دەیانتوانی خوێندنگاکەیان تەواو بکەن و ببن بە مامۆستا، یان فەرمانبەری دیکە، بەڵام نەچووونەتە ناو ئەو جۆرە حساباتانەوە و چوونە سەر چیاکان.
ئێمە ھێزی خۆمان لەو هەموو هەڤاڵانمان وەردەگرین، کە شەهید بوون و بەهۆی ئەوانەوەیە، کە ئەمڕۆ دەتوانین قسە بکەین، بۆیە دەبێت خاوەنداری لە جوانی و بیرەوەرییەکانیان بکەین".
یادەکە بە نمایشکردنی سینەفیزیۆنێک لەسەر تێکۆشانی ئەو دوو شەهیدە و دواتر بە وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرێ" کۆتایی پێهات.
ژ.ت