لە پێش کۆنسوڵخانەی فەرانسا لە دوسەڵدۆرف کۆمەڵکوژی پاریس ئیدانەکرا

لە ٨هەمین سالیادی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس، کە سێ ژنە شۆرشگێڕی کورد تێیدا تیرۆرکران، لە بەردەم کۆنسوڵخانەی فەرانسا لە شاری دۆسەڵدۆرف-ی ئەڵمانیان چالاکی ئیدانەکردن بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی ٨هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس، کە ٨ی کانوونی دووهەمی ٢٠١٣  ساکینەجانسزیەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، فیدان دۆغان نوێنەری کەنەکە لە پاریس و لەیلا شایەلەمزئەندامی تەڤگەری گەنجان ، تێیدا تیرۆرکران، لە بەردەم کۆنسوڵخانەی دەوڵەتی فەڕانسا لە شاری دۆسەڵدۆرفی ئەڵمانیا چالاکییەک بەڕێوە چوو و ئەوکردەوە تیرۆریستیە ئیدانەکرا.

میتینگەکە بە دەسپیشخەری یەکێتی ژنانی کوردی ئەڵمانیا بەرێوەچوو. لە شارەکانی دۆسەڵدۆرف، دۆرتمۆند، کۆڵن، دویسبوورگ، ئیسەن، بۆن ئەندامانی مەجلیسی ژنان و ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.

لە چالاکییەکەدا نووسراوەی تەڤگەری ژنی کوردی ئەورووپا خوێندرایەوە. لە نووسراوەکەدا هاتووە، سەرەڕای ئاشکرا بوونی تاوان باران و بەڵگەش ڕادەستی دادگەی فەرانسا کراوە بەڵام تائیستا هیچ بڕیارێک لە سەرسزادانی تاوانبارانی کۆمەڵکوژییەکە نەدراوە.

لە میتینگەکەدا پانکاردی' بەرپرسی کۆمەڵکوژییەکە ئەردۆغانە' ، ' خۆپاراستن مسۆگەری ئازادی ئێمەیە' بەرزکرایەوە و ویڕای ئالای تەڤگەری ژنی کورد وێنەی هەرسێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد بەرزکرایەوە.

بە ناوی یەکێتی ژنی کورد-ی ئەورووپا ئایتەن کاپلان قسەیکرد و دەستنیشانیکرد کە سزا نەدانی تاوانبارانی کۆمەڵکووژییەکەی پاریس دەبێتە هۆی دووبارە بوونەوەی کۆمەڵکوژی تر.

کاپڵان ئاماژەی بە کەمپەینی ' ١٠٠ هۆکار بۆ دادگایی کردنی دیکتاتۆر' دا کە بە ئامانجی دادگایی کردنی دیکتاتۆری تورک ئەردۆغان ، لە لایەن تەڤگەری ژنانەوە دەستیپێکردوو.

ک-ش