لە شاری لینزی نەمسا پرسە و سەرەخۆشی بۆ فەرهاد شبلی بەڕێوەچوو

پرسەیەک لە شاری لینزی نەمسا بۆ فەرهاد شبلی بەڕێوەچوو، کە لە هێرشێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە ناوچەی کەلار لە پارێزگای سلێمانی شەهید بوو.

لە شاری لینزی نەمسا پرسە و سەرەخۆشی بۆ فەرهاد شبلی جێگری هاوسەرۆکایەتیی ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دانرا، کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەی کەلاری پارێزگای سلێمانی شەهید بوو.

 وڵاتپارێزان و ئازادیخوازان لە سەرتاسەری نەمساوە ڕۆیشتبوون بۆ بەشداریکردن لە پرسە و سەرەخۆشییەکەدا. نوێنەرانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ، کۆنگرەی ستار، ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) و بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلانیش بەشداری سەرەخۆشییەکە بوون.

لە دوای ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، سیاسەتمەدار هۆزان بۆتان لە مەراسمیەکەدا وتی: "ئێمە ساڵەهای ساڵە شانبەشانی یەک و بە پشتیوانیی یەکتر لە گارە، زیندانەکان، وەرخەل و کۆبانێ تێکۆشاوین شەڕمان کردووە. ئێمە لەسەر ڕێگەی بەرخۆدانی ١٤ی تەموزەوە بەڵێن دەدەین، ڕۆحی یەکڕیزی و یەکێتی و ئازادی لە ئەوروپاش بونیاد بنێین.

ئێمە جارێکیتر و دووبارە بەڵێن بە شەهید فەرهاد و ٤١ هەزار شەهیدمان دەدەین، کە ئێمە فاشیزم و سەلەفیەت تێکدەشکێنین، کۆتایی بەو خیانەتە دەهێنین، کە لە کوردان دەکرێت، بە دڵنیاییەوە ئەو لاوازانە تێکدەشکێن و هێڵی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان سەردەکەوێت. بۆ ئەمەش لە کەسایەتیی دایکی شەهید فەرهاددا بەڵێن دەدەین، کە ئازادی بۆ دایکی شەهیدان و مرۆڤایەتی بەدی بهێنین".

دوای پێشکەشکردنی وتارەکان، بەشداربوان سەرەخۆشیان لە خوشکی شەهید فەرهاد شبلی و خزمان و کەسوکاری شەهید فەرهاد کرد.

ژ.ت