لە شاری ئیڤریی فەرەنسا گۆشەگیری ئیدانە کرا
قەدەغەکردنی کۆنگرەى کەجەدەکە ئەوروپا و گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری ئیڤریی فەرەنسا ئیدانە کران.
قەدەغەکردنی کۆنگرەى کەجەدەکە ئەوروپا و گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری ئیڤریی فەرەنسا ئیدانە کران.
قەدەغەکردنی بەستنی کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە ئەوروپا / KCDK-E) لەلایەن دەوڵەتی ئەڵمانیا و گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری ئیڤریی فەرەنسا ئیدانە کران.
لە بەردەم ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە ئیڤری تاوەکو وێستگەى میترۆی شارەکە رێپێوانێک رێکخرا. لە رێپێوانەکەدا پۆستەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی کەجەدەکە ئەوروپا بەرزکرابوونەوە.
دوای رێپێوانەکە وتە پێشکەشکران و راگەیاندرا، ئەڵمانیا بە فەرمانی دەوڵەتى تورکی فاشیست گوشار لە کوردان دەکات. ئەوەش راگەیاندرا، کەجەدەکە ئەوروپا یەکێک لە دیموکراتیکترین رێکخستنەکانی سەرتاسەری جیهانە.
لە وتەکاندا باسی ئەوەشکرا، کە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە قورسی بەردەوامیی هەیە و ئەو گۆشەگیرییە ئیدانە دەکەین.
ژ.ت