لە سوید بۆ پشتگیری بەرخۆدانی گیراوان چالاکی مانگرتن لەخواردن دەستیپێکرد

کوردستانیان لە ماڵمۆ، گۆتەبۆرگ، هەڵسەنگ بۆرگ کە دەکەوێتە باشووری وڵاتی سوید، بە ئامانجی خاوەنداری لە مانگرتنی گیراوان کە لە دژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشێلکاری لە زیندانەکان مانیان لەخواردن گرتووە، دەستیان بە مانگرتن لەخواردن کرد.

کوردستانیان بە ئامانجی خاوەنداریەتی لە بەرخۆدانی گیراوانی سیاسی لە بەندیخانەکانی تورکیا و کوردستان کە لە دژی گۆشەگیری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشێلکاری مافی بەندکراوان لە بەندیخانەکاندا لە ڕۆژی ٢٧ی تەشرینی دووهەمی ٢٠٢٠ دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن، ئەمڕۆش لە ماڵمۆ، گۆتەبۆرگ و هەلسێنگ بۆرگ دەستکرا بە چالاکی مانگرتن لەخواردن بە شێوازی خولی.

چالاکییەکە هەر٣ێ ڕۆژ جارێک بە گروپێکی نوێ بەردەوام بێت.

لە چالاکییەکەدا وتەبیژی پارتی چەپی هەڵسێنگ بۆرگ ڕەبێکا تەلێ ئامادە بوو و پشتگیری خۆی بۆچالاکییەکە دەربڕی.

ک-ش