لە سیدنی یادی ژنانی شۆڕشگێڕی کورد کرایەوە

ژنانی شۆڕشگێڕی کورد کە لە پاریس و سڵۆپی کومەڵکووژکران لە شاری سیدنی ئۆسترالیا بە چالاکییەک یادیان کرایەوە.

لە شاری سیدنی ئۆسترالیا ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک ساکینا جانسز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلەمز کە ڕۆژی ٩ی کانوونی دووهەمی ٢٠١٣ لە پاریسی پایتەختی فەرانسا و سێڤێ دەمیر، فاتما ئویار و پاکیزە نەیەر کە ٦ی کانوونی دووهەمی ٢٠١٦ لە سڵۆپی کۆمەڵکووژ کران، بە چالاکییەک یادیانی کردەوە.

لە سەرناوی کۆمیسیۆنی ژنانی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک قسەکرا و وترا کە بە دەستی میتی تورک ٣ ژنە شۆرشگێڕی کورد تیرۆرکران. دەستنیشانکرا کە دەولەتی فەرانسا ناچارە دەربارەی ئەم کۆمەڵکوژییە ڕوونکردنەوە بدات.

رهێانۆن سناتۆری پیشووی پارتی کەسکی ئۆسترالیا لە مەراسیمەکەدا قسەیکرد و وتی، " کۆمەڵکووژی پاریس لە دڵی ئەرووپا ئەنجامدرا و ئەمە شتێکی دڕندانەیە. چۆن دەبێت دەوڵەتی تورک خۆسەرانە لە ناوەندی دیموکراسی ئەورووپا ئەو کارە بکات؟ ئەمکارە بە ئاسانکاری دەزگەی هەواڵگری فەرانسا و ئەڵمانیا ئەنجامدراوە. ئەوان هاوکاری دەوڵەتی تورکیان."

رهێانۆن داوای لە سەرۆک کۆماری فەرانسا و وزیری دەرەوەی فەرانسای کرد  و وتی، " دەبێت بەرپرسانی ئەو کۆمەڵکوژییە ئاشکرا بکەن، یان ئەمە وەک پەلێکی ڕەش لە دیموکراسی فەرانسا دەمێنێتەوە. دەبێت وەزیری دەرەوەی ئۆسترالیا و کوردستانیان کە لیرەداژیان دەکەن گوێ بگرن لە داخوازیەکان و گوشار بخەنە سەر دەوڵەتی فەرانسا . ژنان دەبێت لە سەرسزادانی کۆمەڵکوژان سووربن."

ک-ش