لە ڤییەنا چالاکی بۆ پشتیوانیکردن لە هەدەپە بەڕێوەچوو

کوردستانیان و تورکیایەکان بەبۆنەی ساڵیادی کودەتاکەی ٤ی تشرینی دووەمی دەوڵەتی تورک لە دژی هەدەپە لە ڤییەنا چالاکییان ئەنجامدا و رایانگەیاند، ئێمە هەموومان هەدەپەین، هەدەپە لە هەموو شوێنێکدایە و ئێوە ناتوانن سەر بە هەدەپە دانەوێنن.

لە شاری ڤیەننای پایتەختی نەمسا بە پێشەنگایەتیی یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان و لە ساڵیادی هێرشی پاکتاوکردنی سیاسی بۆ سەر هەدەپە گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو.

گردبونەوەکە لە بەردەم ئۆپێرای کارڵسپلاتز بەڕێوەچوو و فاشیزمی ئاکەپە / مەهەپە ئیدانە کرا و داواکرا، کە دەستبەجێ هەدەپەیە دیلکراوەکان ئازاد بکرێن.

لە چالاکییەکەدا وێنەی شەهیدی دێمۆکراسی دەنیز پۆیراز و هەڵبژێردراوانی هەدەپە، کە دیلکراون و ئاڵاکانی هەدەپە بەرزکرانەوە.

ئەوانەى لە چالاکییەکەیدا وتەیان پێشکەش کرد ڕایانگەیاند، هەدەپە لە دژی هێرشەکان و کودەتای سیاسی رژێمی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیستیی بەرخۆدان دەکات و بەهێزتر بووە و تا ئێستاش هیوای گەلە. هەروەها بە بڕیار و پێداگرە لەسەر ئەنجامدانی تێکۆشانی دیموکراسی لە هەموو شوێنێک دا.

دواتر زیا پیر، پەرلەمانتاری پێشووی ئامەدی هەدەپە لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و بانگەوازی بۆ شۆڕشگێڕان و دیموکراتخوازانی تورکیا و کوردستانیانی ئەوروپا هەبوو و وتی: "پێویستە هەموو کەسێک لە هەر شوێنێکی ئەوروپادایە تێکۆشان دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بەرز و بڵند بکاتەوە و پشتیوانی لە هەدەپەی هیوای گەلان بکات".

ژ.ت