لە وان ٣٠ کەس بەهۆی شەرمەزارکردنی هەوڵی زەوتکردنەوە خراونەتە زیندان

گەلی وان دژی هەوڵی زەوتکردن، چالاکیان ئەنجامدا، ٢٦٠ کەس دەستبەسەرکران، زیاتر لە ٣٠ کەس زیندانی کراون.

عەبدوڵا زەیدان وەک هاوسەرۆکی شارەوانی شاری مەزنی وان هەڵبژێردرا، گەلی وان دژی نەدانی مەرسومی زەیدان و زەوتکردنی ئیرادەیان، ٢ ڕۆژ چالاکی شەرمەزارکردنیان ئەنجامدا.

لەو میانی چالاکییەکاندا و لە هەڵکوتانە سەر ماڵەکاندا ٢٦٠ هاوڵاتی دەستبەسەرکران، هاوڵاتیانی دەستبەسەرکراو لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وان ئیفادەیان دا. بێجگە لە ٢ مناڵ، ٣٠ کەس بە پاساوی "ئەندامێتی ڕێکخستن" و "ئەنجامدانی تاوان بە ناوی ڕێکخستنەوە" ڕەوانەی دادگای سوڵحی سزادان کران و خرانە زیندانەوە.

زانراوە، لەو ٢٦٠ کەسەی دەستبەسەرکراون، ١٥ مناڵ و ١٠ پارێزەر هەن.