لە ئامەد لە دژی گۆشەگیری چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا
ڕێکخستنەکانی هەدەپەی ئامەد بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی دانیشتنی ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا سڵاو لە بەرخۆدێرانی زیندانەکان کرا.
ڕێکخستنەکانی هەدەپەی ئامەد بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی دانیشتنی ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا سڵاو لە بەرخۆدێرانی زیندانەکان کرا.
ڕێکخستنەکانی هەدەپەی ئامەد ، لە ١٤٦هەمین ڕۆژی بەرخۆدانی مانگرتن لەخواردنی گیراوانی سیاسی لە دژی گۆشەگیری لە بەردەم پەیکەرەی مافی مرۆڤ لە پارکی کۆشوویۆلووی ناوچەی باگرەری ئامەد ویستیان ڕاگەیەنراوێک بدەن بۆ چاپەمەنییەکان.
هاوسەرۆکان و بەڕێوەبەرانی هەدەپە و دەبەپەی ئامەد ، چالاکانی تەڤگەری ژنانی ئازاد- تەژا، کۆمەڵەی هاوکاری بە بنەماڵەی گیراوان و گەلێک هاوڵاتی ناوچەکە لە کاتی راگەیەنراوەکەدا ئامادە بوون.
پێش ڕاگەیەنراوەکە پۆلیس ناوچەکەی گەمارۆدا و ڕێگە بە هاتنی هاووڵاتیان نەدرا. پۆلیسی تورک بە بیانووی ئەوەی کە ڕاگەیەنراوەکە دەربارەی " گۆشەگیری و مانگرتنە " ڕێگەیان نەدا.
جەماوەریش بە هەلهەلە و درووشمی " بژی بەرخۆدانی زیندانان" ناڕەزایەتییان نیشاندا و بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پشتگیری لە بەرخۆدانی گیراوان دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد.
ک-ش