لە ئەدەنە ٣ کەس دیلکران
لە ئەدەنە ٣ هاوڵاتی رۆژئاوایی، کە لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا دەستگیرکرابوون، سزای زیندانیان بەسەردا سەپێنرا و زیندانیکران.
لە ئەدەنە ٣ هاوڵاتی رۆژئاوایی، کە لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا دەستگیرکرابوون، سزای زیندانیان بەسەردا سەپێنرا و زیندانیکران.
پۆلیس و هێزی ئەمنیی دەوڵەتی تورک دوێنێ لە ئەدەنە لە چوارچێوەی پاکتاوکارییە سیاسییەکانیدا هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ. لەو هەڵکوتانەکاندا هەر یەک لە س.ئا (26)، هـ.ئـ.ف (22)، هـ. ئا (34) و ئی.هـ (45) دەستگیرکران. دەستگیرکراوەکان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەدەنە کران و دوای کاروبارە ئەمنییەکان ڕەوانەی دادگای ئەدەنە کران.
دوای وەرگرتنی وتە لە دەستگیرکراوەکان لەلایەن داواکاری گشتییەوە، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن" ڕەوانەى دادگای تاوانەکانی ئەدەنە کران.
دادگای تاوانەکانی دەوڵەتى تورک لە ئەدەنە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخستن دا" بڕیاریدا س.ئا، هـ.ئـ.ف و هـ.ئا زیندانیی بکرێن و ئی.هـ بە مەرجی مانەوەى لە ژێر چاودێریی دادگادا ئازاد بکرێت.
ژ.ت