لە ئەفریقای باشوور "کەمپەینی نێونەتەوەیی ئازادی بۆ ئۆجالان" دەستیپێکرد

دەستەى خەباتی کورد لە ئەفریقای باشوور (KHRAG) و کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی ئەفریقای باشوور (COSATU) لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، کاتیەتی و بە دروشمی "بۆ ئاشتییەکی یەکسان لە تورکیا، ئازادی بۆ ئۆجالان" دەستیان بە کەمپەینەکەیان کرد.

دەستەى خەباتی کورد لە ئەفریقای باشوور (KHRAG) و کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی ئەفریقای باشوور (COSATU) دەیانەوێت بە کەمپەینەکەیان بۆ هێنانەدیی ئاشتی لە تورکیا، نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بجوڵێنن.

لە راگەیاندراوە هاوبەشەکەیاندا نامەیەکی کراوەیان بۆ ئەنتۆنیو گۆتێرش سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نووسیوە و لە نامەکەدا ئاماژە بە ئەنجامی راپۆرتێ لێکۆڵینەوەى ئیمراڵی لە ئابی ٢٠٢٠ لەلایەن کۆمیتەى پێشگرتن لە ئەشکەنجە (سی پی تی)ى ئەنجوومەنی ئەوروپا و کۆمێتەى رێگریکردن لە ئەشکەنجەى نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە، بۆیە داوا کراوە نەتەوە یەکگرتووەکان بەپێی ئەنجامەکانی ئەو راپۆرتە بە خێرایی دەست بە جموجوڵەکانی بکات.

لە نامەکەدا ئاماژە بە کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دژی رژێمی ئاپارتایدی ئەفریقای باشوور کراوە و رایانگەیاندووە، هەمان ئەو پێوەرانە، کە بۆ نێلسن ماندێلا کاریان پێکرا با بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیش کاریان پێبکرێت.

دەستەى خەباتی کورد لە ئەفریقای باشوور (KHRAG) و کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی ئەفریقای باشوور (COSATU) داواشیان لە هەموو کەسێک کردووە، کە بەشداری لە کەمپەینەکەیاندا بکات.

دەقی راگەیاندراوەکەیان

"ئامانجی بنەڕەتیمان لەم کەمپەینە ئەوەیە لە تورکیا و ناوچەکەدا رێگا بە رووی ئاشتی دا بکەینەوە. لەم ساڵانەى دوایدا رژێمی دەسەڵاتخوازی سەرۆک کۆمار ئەردۆغان هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوە سیاسەتی خۆفراوانکردن و هێرشبردن بەڕێوەدەبات. ئەو سیاسەتانە کاریگەریی زۆر خراپی لەسەر کوردان لە تورکیا دروستکردووە و هەروەها هەوڵەکانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باکووری ئەفریقا، قەوقازیا و ئەوروپای لە ناوبردووە.

ئازادیی رێبەری رەوای گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ ئاشتی لە تورکیا و ناوچەکە پێویستە.

ئێمەش بە ئەزموونی خۆمان لە ئەفریقای باشووردا دەزانین، کە راستییەکی بێ ئەملاولا و مەرجی پرۆسەى ئاشتی ئەوەیە، کە دەبێت رێبەرە رەوا و متمانەپێکراوەکان ئازاد بکرێن.

وەک دەرەنجامی سیاسەتی فراوانخوازی و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، رەخنەکان لە ئاستی نێونەتەوەیی دا لە دژی تورکیا زیاتر دەبن.

'ئێمە دەتوانین بە شێوەی سەرپەرشتیاری نەتەوە یەکگرتوەکان بخەینە جوڵە'

ئێمە بینیمان، کاتێک مرۆڤە ئازادیخوازەکان لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی لە دژی رژێمی ئاپارتاید لێبڕوانە دەستبەکاربوون ئیدی رێگا بۆ ئازادیی نێڵسن ماندێلا کرایەوە و لە ئەفریقای باشوور دەوڵەتێکی دیموکراتیک دامەزرا. ئێمە لەو بڕوایەداین، کە ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان بە هەمان شێوە بۆ چارەسەریی ئاشتییانەی شەڕی تورکیا و ناوچەکە، هەلومەرجی پێویست دەئافرێنێت.

پێوەرەکانی نێڵسن ماندێلا...

بەو ئامانجەوە ئێمە لە پەیوەند لەگەڵ تورکیا و نەتەوە یەکگرتووەکان دا دەست بە کەمپەینە نێونەتەوەییەکەمان دەکەین. ئێمە لەو بڕوایەداین، کە لە رێگەى ئەو کەمپەینەوە پشتیوانییەکی نێونەتەوەیی سەرپەرشتیارانە دەخوڵقێنین و دەتوانین نەتەوە یەکگرتووەکان بخەینە جوڵە، چونکە نەتەوە یەکگرتووەکان لە داواکەیدا بۆ ئازادیی نێڵسن ماندێلا کارێکی نمونەیی کرد. هەروەها لەو نمونەیەدا، کە بە پێوەرەکانی نێڵسن ماندێلا دەناسرێن، نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئامادەکردنی یاسای پەیوەندیدار بە زیندانیانەوە، رۆڵێکی دیار و یەکلاکەرەوەى گێڕابوو.

ئێمە ئەو نمونەیە (پێوەرەکانی نێڵسن ماندێلا)، کە هاوکات بۆ رەفتار و نزیکایەتیی لە زیندانیانی سیاسی بەکارهات، ئەوە دەسەلمێنێت، کە ئازادکردنی رێبەرە راستەقینە و متمانەپێکراوەکان لە هەموو پرۆسەیەکی ئاشتیدا رۆڵی چارەنووسساز و یەکلاکەرەوەیان هەیە".

دەستەى خەباتی کورد لە ئەفریقای باشوور (KHRAG) و کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی ئەفریقای باشوور (COSATU) داوایانکردووە، هەموو کەسێک لە چوارچێوەی کەمپەینەکەدا، ئەم نامە کراوەیە لە رێگەى ئیمەیڵ، پۆست، تویتەر، فەیسبووک و... هتد بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوەی یەکگرتووەکان بنێرن.

ناردنی دەقی نامەکە لە رێگەى ئەم ناونیشانەى خوارەوە و بەمشیوەیە بە دەستی گۆتێریش دەگات:

Mr António Guterres

Secretary-General United Nations

 UN Headquarters, S-3800

New York, NY 10017

USA

ژ.ت