لە ئەڵمانیا کۆمەڵکوژییەکەی پاریس ئیدانەکرا

لە شاری مونستەرێ-ی ئەڵمانیا یادی ٣ ژنە شۆرشگێڕی کورد سەکینا جانسز(سارا) یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، فیدان دۆغان( ڕۆژبین) نوێنەری کەنەکە لە پاریس و لەیلا شایلەمز( ڕووناهی) ئەندامی تەڤگەری گەنجان کرایەوە کە لە ساڵی ٢٠١٣ لە پاریس کۆمەڵکووژ کران.

لە سەربانگەوازی یەکێتی ژنی کوردی ئەورووپا لە شاری مونستەرێ-ی ئەڵمانیا، کوردستانیان بە بەشداری ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی مونستەرێ و ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی شاری بیڵەفێڵد لە کاتژمێر ١٥:٠٠ میتینگێکیان بەڕێوەبرد و لەچالاکییەکدا کۆمەڵکوژی پاریسیان ئیدانەکرد.

لە میتینگەکەدا لە سەرکەسایەتی سارا، ڕۆژبین و ڕوناهی هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی کوردستان، یەک خولەک بێدەنگی بەرێوەچوو، میتینگەکە لەلایەن ئەڵمانیەکانەوە پێشوازیەکی بەرچاوی لێکرا. ژمارەیەکی بەرچاو لە بەشداربووان ژن بوون. لە میتینگەکەدا لە سەرناوی یەکێتی ژنی کوردی ئەورووپا وتار پیشکەشکرا.

لە میتینگەکەدا وێنەی جانسز، دۆغان و شایلەمز بەرزکرایەوە، لە سەر یەک درووشمی " شەهید نامرێت". " ژن، ژیان، ئازادی" و " سارا، ڕۆژبین، رۆناهی" وترایەوە.

لە میتینگەکە بانگەوازی بۆ ڕێپێوانی ٩ی تەشرینی دووهەم لە دۆسێڵدۆرفل کرا کە بڕیارە کاتژمێر ١٤:٠٠ بەرێوە بچێت.

ک-ش