لە ئەڵمانیا ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجان دەستیپێکرد
ئەندامانی تەجەشە و تەکۆژن بە دروشمی ' لەدژی داگیرکەری و خیانەت، وەرن بۆ جەنگی ئازادی' لە شاری دۆرتمون دەستیان بە ڕێپێوانی درێژمەودا کرد.
ئەندامانی تەجەشە و تەکۆژن بە دروشمی ' لەدژی داگیرکەری و خیانەت، وەرن بۆ جەنگی ئازادی' لە شاری دۆرتمون دەستیان بە ڕێپێوانی درێژمەودا کرد.
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) لە ٦ وڵاتی جیاوازی ئەوروپا، بە دروشمی ' لەدژی داگیرکەری و خیانەت وەرن بۆ جەنگی ئازادی' ڕێپێوانیان ئەنجامدا. تەجەشە و تەکۆژن لە شاری دۆرتموندی ئەڵمانیا ستارتی ڕێپێوانەکەیاندا. گەنجان لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵاکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، پەکەکە، کەجەکە و هەپەگەیان بەرز کردەوە.
لەسەر ناوی تەجەشە نەعمان ئامەد قسەی کرد و داوای لە هەموو گەنجان کرد کە پشتگیری لە بەرخۆدانی گەریلا بکەن.
ڕێپێوانی درێژمەودا لەنێو کەشوهەوایەکی باراناوی و سەرمادا بەردەوامە.
ف.ق