لە ئەنتاڵیا زیندانیان ئەشکەنجە دەدرێن
لە زیندانی پیتی (ئێس)ی ئەنتاڵیا ٢٠ زیندانی ئەشکەنجەکران. خانەوادەی زیندانیان سەردانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤیان کرد.
لە زیندانی پیتی (ئێس)ی ئەنتاڵیا ٢٠ زیندانی ئەشکەنجەکران. خانەوادەی زیندانیان سەردانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤیان کرد.
٢٠ زیندانی کە بە زۆر لە زیندانی پیتی (ئێڵ)ی ئەنتاڵیاوە بۆ زیندانی پیتی (ئێس) گواسترانەوە، بەهۆی ئەوەی ناڕەزاییان لەبەرانبەر پشکنینی بە رووتی پیشاندابوو، لەلایەن گاردیانەکانەوە ئەشکەنجەدران.
خانەوادەی هەندێک زیندانی، لەبارەی هەڕەشە و ئەشکەنجەی زیندان، لە لقی ئەنتاڵیای کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ سکاڵایان تۆمار کرد. خانەوادەکان داوایان کرد زیندانیان دەرمان بکرێن و گاردیانەکان کە زیندانەکانیان ئەشکەنجەداوە دادگایی بکرێن.
ف.ق