لە ئەستەنبول ٤ کەس دەستگیر کران

لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی قڕکردنی سیاسیدا لە دژی سیاسەتمەدار و بەڕێوەبەرانی هەدەپە و توئای-دەر لە شاری ئەستەنبول ٤ کەس دەستگیر کران.

لە ناوچەی سولتانبەی شاری ئەستەنبول لە دژی بەڕیوەبەرانی پارتی گەلانی دیمۆکراتیک و کۆمەڵەی پشتیوانی بۆ خانەوادەی زیندانیان-توئای-دەر ئۆپڕاسیۆنێک بەڕێوەچوو.

لەو ئۆپڕاسیۆنەدا کە لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسیدا بەڕێوەدەچێت، هەر یەک لە ئالامەنەتین دەمیر هاوسەرۆکی هەدەپەی شاری ئەستەنبول و ئەدیپ ئیرڤەردی و مەتین ئیبیک و ئیبدین کاپلان لە بەڕێوبەرانی توئای-دەر دەستگیر کران.

ز.ش