لە ئیتالیا بە بەهێزی چالاکییەکانی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ بومەلەرزە لێدراوان بەردەوامە
چالاکیەکانی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکە لە زۆربەی شارەکانی ئیتالیا بایەخ و پێشوازییەکی زۆری هاووڵاتییانەوە بەردەوامە.
چالاکیەکانی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکە لە زۆربەی شارەکانی ئیتالیا بایەخ و پێشوازییەکی زۆری هاووڵاتییانەوە بەردەوامە.
چالاکیی کۆکردنەوەی هاوکاری لە شارەکانی ئیتالیا بۆ هاوکاریکردنی دڵسۆزانەی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی کوردستان بە بەشدارییەکی بەهێزی هاووڵاتیان و ڕێکخراوەکان بەردەوامە.
دەیان ڕێکخراوی دیموکراتیک، سەندیکا، ڕێکخراو، یەکێتی و کۆمەڵە جەماوەرییەکان بەشدارن لە چالاکییەکانی کۆکردنەوەی هاوکاری لە شارەکانی میلان، بۆلۆگنا پارما و سانت ئیلاریۆ د ئینزای ئیتالیادا.
وێرانکاریی ناوچە بومەلەرزەلێدراوەکان و بارودۆخی مرۆیی ئەو ناوچانە بە فراوانی باسکراوە و ئەوە ڕوون بووەتەوە، دەوڵەتی تورک بەرپرسیارە لە گیانلەدەستدانی دەیان هەزار کەس.
لە ئیتالیا کە هەڵمەتەکانی کۆکردنەوەی هاوکاری ڕۆژ بە ڕۆژ پەرەدەسێنن و هاوکارییەکان لە ڕێگەی مانگی سووری کوردستان لە ئیتالیا بۆ ڕەوانەی ناوچەکان دەکرێن و ڕاستەوخۆ بە زیانبەرکەوتووەکان دەدرێت.
رێکخراوی تۆڕی پشتیوانیی کوردستان، کە چالاکییەکان ڕێکدەخات، بەناوی هەموو پێکهاتەکانییەوە سڵاو و سوپاسی لە خەڵکی بەشداربوو لە هەڵمەتەکەدا کرد و داوایکرد، گەل لە هەڵمەتەکەیاندا هاوکارییەکانیان بۆ بومەلەرزەلێدراوەکان زیاتر بکەن.
ژ.ت