لە زۆرێک لە شارەکانی ئەوروپادا چالاکیی پۆستەری "ئازادی بۆ ئۆجالان" رێکخرا

لە چوارچێوەی هەڵمەتی داوای ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کە لە ١ی تشرینی دووەمدا دەستیپێکردووە لە زۆرێک لە شارەکانی ئەوروپا چالاکی هەڵواسینی پۆستەر و لافیتە بەڕێوەچوو.

چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیا بۆ سەرنجڕاکێشانە سەر گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بە مەبەستی داوای ئازادکردنیان، لە زۆرێک لە شوێنە گشتییەکانی ئەو شارەدا پۆستەر و لافیتەیان هەڵواسی.

لە شاری بۆردیوکسی فەرەنساش بزووتنەوەى ژنانی کورد بۆ هەمان مەبەست لە بەردەم وێستگەى ترێن چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا ئەو پۆستەر و لافیتانەیان هەڵواسی کە سەری نووسرابوو "ئازادی بۆ ئۆجالان" و لەو چوارچێوەیەشدا چەندین دروشمیان وتەوە.

لە ناوچەى لیبۆرنی سەر بە بۆردیوکس خەباتکارانی ئەنجومەنی ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد چالاکیی هەڵواسینی پۆستەر و لافیتەیان بەڕێوەبرد.

ژ.ت