لە زوریخ بۆ جانسز، دۆغان و شایلەمەز چالاکی ئەنجامدرا

ساڵیادی شەهیدکردنی ساکینە جانسز (سارا) یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، فیدان دۆغان نوێنەری کەنەکە لە پاریس، لەیلا شایلەمەز ئەندامی تەڤگەری ژنان لە زوریخی سویسرا بە چالاکیەک شەرمەزارکرا.

ژنان کە لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی ژنانی رۆناهی بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد، تێشێرتیان لەبەرکرد کە وێنەی ٣ ژنی شەهیدی لەسەر دروستکرابوو و نوسینی 'ئێمە بکوژەکان دەناسین، پێویستە ئەو کۆمەڵکوژیەی کە بە دەستی ئەردۆغان ئەنجامدراوە ئاشکرا بکرێت' لەسەر تیشێرتەکان نوسرابوو.

دوای ڕێپێوانێک چالاکوانان گەڕانەوە بۆ گۆڕەپانی بۆهنهۆفپلازا و لەوێ کەمپینێکیان بۆ دادگاییکردنی ئەردۆغان راگەیاند، کە بکوژی ساکینە، رۆژبین و رۆناهی و بە هەزاران ژنی کوردە. هەروەها بڵاوکراوە بە زمانی ئەڵمانی خوێندرایەوە.

چالاکیەکە بە بەرزکردنەوەی دروشم کۆتایی هات.

ف.ق