لە زیندانی کورکچولەر لێکۆڵینەوەى "دیسیپلین" لە دژی ٥٢ زیندانی دەستیپێکرد

بە پاساوی ئەوەى لە دژی پێشێلکارییەکان مافی ئەنجامدانی چالاکییان بەکارهێناوە، لێکۆڵینەوەی "دیسپلین" لە دژی ٥٢ زیندانی لە زیندانی داخراوی جۆری ئێف لە کورکچولەری ئەدەنە دەستیپێکردووە.

زیندانیانی سیاسی لە زیندانی داخراوی جۆری ئێف لە زیندانی ناوچەى کورکچولەری ئەدەنە، لە چاوپێکەوتنی هەفتانەیاندا لەگەڵ بنەماڵەکانیان دا ڕایانگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی زیندانەکە لێکۆڵینەوەی "دیسپلین"ی لە دژیان دەستپێکردووە.

زیندانییەکان راشیانگەیاندووە، پاساوی لێکۆڵینەوەى "دیسیپلین"ەکە ئەوەیە، کە بەشدارییان لە چالاکیی مانگرتن لە خواردندا کردووە، لە دژی پشکنینە میزاجییەکان وەستاونەتەوە و دروشمیان وتوەتەوە.

 لە لایەکی دیکەوە و بەپێی زانیارییەکان، بە هەمان ئەو پاساوانە لە زیندانی جۆری تیی داخراوی ژنان لە ناوچەى تارسوس هەمان ئەو لێپرسینەوانەش لە دژی ژنانی زیندانیکراو ئەنجامدراوە.

ژ.ت