لەبەردەم فیفا چالاکوانانی پارتیزان هێرشەکەی سەر ئامەدسپۆریان شەرمەزارکرد

لەشاری زوریخی سویسرا چالاکوانانی پارتیزان لەبەردەم بینای یەکێتی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) چالاکیان ئەنجامدا.

هێرشە نەژادپەرستییەکەی رۆژی یەکشەممە لە کاتی یاری نێوان بورساسپۆر-ئامەد سپۆر، کە تیایدا هێرشکرایە سەر یاریزانانی ئامەدسپۆر، لە سویسڕا بە چالاکییەک شەرمەزار کرا.

چالاکوانانی پارتیزان لەبەردەم ناوەندی فیفا لە زوریخ چالاکییان ئەنجامدا و پلاکاردی 'ئامەد سپۆر بە تەنیا نییە'یان بە زمانەکانی ئەڵمانی و تورکی هەڵواسی.

هەروەها راگەیەندراوێک درا و داوا لە فیفا کرا کە لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا بێدەنگ نەبێت.

هـ . ب