لەدژی هێرشی کیمیایی لە قوبڕس کەمپەینی ئیمزاکۆکردنەوە دەستپێکرا

بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی، لە شاری لیماسۆلی قوبڕس چالاکیەک ئەنجامدرا.

لە لیماسۆل لەدژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک کەمپەینی کۆکردنەوەی ئیمزا دەستپێکرا.

کەمپەینی ئیمزاکۆکردنەوە بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەری ژنانی کورد بە پارکی مۆلۆنز دەستپێکرا.

چالاکیەکە کە لە سەرلەبەیانیەوە دەستپێکرا رووبەرووی پشتگیریەکی گەورەی خەڵکی قوبڕس و گەشتیاران بووەوە و بە سەدان ئیمزا کۆکرانەوە.

چالاکی تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت. ئامانجی کەمپەینەکە کۆکردنەوەی هەزاران ئیمزایە.

ف.ق