لەدژی لەسێدارەدانی ئەڕ و داغ کەمپینی کۆکردنەوەی واژۆ راگەیەنرا

بۆ مەزلۆم داغ و عەبدولڕەحمان داغ کە بە بانگەشەی ئەوەی ئەندامێکی میتیان لە هەولێر کوشتووە و سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا، دەست بە کەمپینی کۆکردنەوەی ئیمزا کراوە.

گەنجانی کوردی ئینتەرناسیۆنالیست لە بەرلینی ئەڵمانیا بۆ مەزلۆم داغ و عەبدولڕەحمان داغ کە بە بانگەشەی ئەوەی ئەندامێکی میتیان لە هەولێر کوشتووە و لە ١٧ی تەموزی ٢٠١٩ دەستگیرکران و سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا دەست بە کەمپینی کۆکردنەوەی ئیمزا کراوە.

گەنجان ئاماژەیان بەوەکرد کە بۆ ئەوەی لە سێدارەدان راوەستێنن لەسەر ئەنتەرنێت دەستیان بە کەمپینەکە کردووە. گەنجان بەبیریان هێنایەوە کە لەسێدارەدان تاوانی دژی مرۆڤایەتیە و گەنجان بە پشتگیریکردن لە کەمپینەکە رێگا لە پیشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دەگرن. بانگەوازیەکە بە زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی، تورکی و عەرەبی راگەیەنرا و داوا لە هەموو کەسێک کرا کە بەشداری لە کەمپینەکەدا بکەن.

"لە ١٧ی تەموزی ٢٠١٩دا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ڕووداوێک ڕوویدا. دوای ڕووداوەکە عەبدولڕەحمان ئەڕ و مەزلۆم داغ و چەند کەسێک دەستگیرکران. دواتر ئەو کەسانە ڕەوانەی زیندان کران و لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٠دا دادگاییکران. دوای دادگاییکردنێکی کورت، ٢مین دادگای سزاکانی هەولێر سزای لەسێدارەدانی بەسەر ئەڕ و داغدا سەپاند. دۆسیەکە بۆ دادگای تەمیز ڕەوانەکرا. لە ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٠دا دادگای تەمیزی هەرێمی کوردستان سزای لەسێدارەدانی پەسەند کرد. بۆ دادگاییکردن پێویستی بە ئیمزای سەرۆکی باشووری کوردستان هەیە. لە ئێستادا عەبدولڕەحمان ئەڕ و مەزلۆم داغ لە هەولێر لە زینداندان و چاوەڕێی بڕیاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن.

لە یاسا و دەستووری وڵاتە مۆدێرن و دیموکراتەکاندا سزای لەسێدارەدان نەماوە. مافپەروەران، پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ و ڕێکخراوەکان لەدژی لەسێدارەدان لە جیهاندا کەمپینی گەورەیان ڕاگەیاندووە. تا ئێستاش پرسی لەسێدارەدان لە ڕۆژەڤی پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤدایە.

ف.ق