له پاریس شه‌هیدانی گوڵان به بیرهێنرانه‌وه و سڵاو له به‌رخودانی گه‌ریلا كرا
پاریس له ده‌وروبه‌ری ڤیلێرس لیبهلی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا بۆ یادی شه‌هیدانی گوڵان چالاكییه‌ك سازكرا.
پاریس له ده‌وروبه‌ری ڤیلێرس لیبهلی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا بۆ یادی شه‌هیدانی گوڵان چالاكییه‌ك سازكرا.
له ده‌وروبه‌ری ڤیلێرس لیبهلی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا بۆ یادی شه‌هیدانی گوڵان چالاكییه‌ك سازكرا.
ئه‌و یادكردنه‌وه‌یه كه زۆر كه‌س تیایدا ئاماده‌بوون، ببه خوله‌كێك ریَزلێنان ده‌ستیپێكرد. دواتر به‌ڵگه فیلمێك كه بۆ شه‌هیدانی مانگی گوڵان ئامادهكابوو نمایش كرا.
‘له دژی هێرشه دڕندانه‌كان بهرخوددانی بێ هاوتا نیشان ده‌درێت‘
له راگه‌یه‌نراوێكدا له‌سه‌ر ناوی كۆمسیۆنی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان راگه‌یه‌نرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م مانگه‌دا كادره پێشه‌نگه‌كانی بزوتنه‌وه شه‌هیدبوون، مانگی گوڵان وه‌ك مانگی شه‌هیدان پێناسه ده‌كرێت. به هه‌زاران گه‌نج كاریگه‌رییان له‌و رۆحه وه‌رگرتووه، به‌شداری ریزه‌كانی گه‌ریلا بوون و به‌و رۆحه‌وه پێشه‌نگایه‌تی شه‌ڕ ده‌كه‌ن. له به‌رامبه‌ر هێرشی دڕندانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك به‌رخودانی بێ هاوتا نیشان ده‌درێت.
له‌چالاكیه‌كه‌دا بانگه‌واز بۆ خاوه‌نداری له گه‌ریلا كرا. له‌سه‌ر ناوی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی كورد گونه‌ش ئاندوچ قسه‌ی كرد و وتی، "شه‌هید مزگین به ژیان، تێكۆشان و به‌رخودانی خۆی بۆ بزوتنه‌وه‌ی ژنانی كورد كه‌سایه‌تیه‌كی نمونه‌یی بوو. ئێمه شه‌هید مزگین به بیرده‌هێنینه‌وه، ئێمه به‌ڵێنی گه‌وره‌كردنی تێكۆۆشانی ئه‌و له‌سه‌ر هێڵی ژنی ئازاد دووباره ده‌كه‌ینه‌وه".
هـ . ب