مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە ٤٤هەمین رۆژدایە
چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پێشلێکاری مافەکان لە زیندانەکاندا ماوەى ٤٤ رۆژە بەردەوامە.
چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پێشلێکاری مافەکان لە زیندانەکاندا ماوەى ٤٤ رۆژە بەردەوامە.
زیندانیانی سیاسیی دۆزی پەکەکە و پاژک لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کە ماوەى ٢١ ساڵە لە زیندانی ئیمراڵیی جۆری ئێفی ئەمنیی ئاست بەرزدایە و بۆ ئیدانەکردنی پێشێلکردنی مافەکان لە زیندانەکاندا، دەستیان بە چالاکیی مانگرتنی بێسنوور کردووە.
چالاکیی مانگرتنی ئەو زیندانیانە ماوەى ٤٤ رۆژە بەردەوامە و رایدەگەیەنن، تاوەکو داواکانیان جێبەجێ نەکرێت درێژە بە مانگرتنەکەیان دەدەن.
ژ.ت