'مەدەنییەکانی' گروپی سادات لە هێرشی سەربازیدا بەکاردەهێنرێن
ئەو کەسە مەدەنیانەى لەلایەن ساداتەوە مەشق و ڕاهێنانیان پێکراوە و بەشدارییان لە هێرشە سەربازییەکانی سوپای تورک دا پێکراوە لەلایەن دەوڵەتەوە مووچەیان پێدەدرێت.
ئەو کەسە مەدەنیانەى لەلایەن ساداتەوە مەشق و ڕاهێنانیان پێکراوە و بەشدارییان لە هێرشە سەربازییەکانی سوپای تورک دا پێکراوە لەلایەن دەوڵەتەوە مووچەیان پێدەدرێت.
دەسەڵاتی ئاکەپە بە سەرۆکایەتیی تەیب ئەردۆغان لە دوای هەوڵی کودەتای ١٥ی تەممووز لە ژێر کۆنترۆڵدایە، لە کوردستان و تورکیا سیاسەتی پاکتاوکردنی کۆمەڵایەتی جێبەجێ کردووە و بەوەش دەیەوێت کۆمەڵگای ئیفلیج و دەستەمۆ بکات و کۆمەڵگەى هاوتەریب دروست بکات. ئەو ڕێکخراوانەی لە دوای ١٥ی تەممووزەوە بە ناوی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کراونەتەوە بەستراونەتەوە بە ئەردۆغان و سۆیلووە و کارە پیسەکانی خۆیان بەو رێکخراوانە ئەنجام دەدەن. هێزە میلیشیاییەکان، کە پێش ١٥ی تەممووز ئامادەکرابوون ڕژێنرانە سەر شەقامەکان و ئەوە ئاشکرابوو، کە ئەو هێزە میلیشیاییانە لەلایەن ئەو ڕێکخراو و کۆمەڵانەوە دامەزرێنراون. هەندێک لە بەرپرسانی ئەو رێکخراوانە پێشتر لەلایەن سادات (SADAT)ەوە پەروەدە کراون.
سادات چیە؟ چۆن دروست کرا؟ بۆچی بەو ڕادەیە لە کارنامە و ڕۆژەڤدایە؟ لە کوردستان چی دەکات؟
سادات چییە و بۆچی بەو ڕادەیە لە بەرنامە و ڕۆژەڤدایە؟
سادات بە ناردنی چەک بۆ گروپی بەرەی نوسرە (باڵی قاعیدە لە سوریا) دەناسرێت. خۆی بە "کۆمپانیایەکی ڕاوێژکار و پەروەردەکاری بواری سەربازی و بەرگری دەناسێنێت". هەرچۆنێک بێت لەو ڕۆژەوەی دامەزراوە، بانگەشەی جیاواز و جۆراوجۆر لەسەر سادات هەیە.
سادات لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٢دا لەلایەن عەمید (سەرتیپ)ی خانەنشین عەدنان تانری ڤەردی و ٢٣ ئەفسەری تری خانەنشینەوە دامەزراوە. کۆمپانیاکە لەبارەی ناوەرۆک و ئامانجی دامەزراندی خۆیەوە باس لەوە دەکات، کە مەشق و راهێنانی سەربازی لە ئاستی ناوخۆیی و نێونەتەوەیدا بە شێوەی ڕاوێژکاری بۆ بوارەکانی بەرگری و پاراستن و کڕینی چەک ئەنجام دەدات. ئەندامانی دامەزرێنەری کۆمپانیاکە دەڵێن، 'سادات' کورتکراوەی ناوی ڕاوێژکاریی بەرگرییە، ئەم ناوە بە عەرەبی بە مانای "سەید"ە و بەو هۆیەوە ئەو ناوەیان هەڵبژاردوە.
عەدنان تانری ڤەردی دامەزرێنەری سادات کێیە؟
عەمیدی خانەنشین عەدنان تانری ڤەردی نزیکەی ٣٠ ساڵ لە بەشی شەڕی تایبەتی فەرماندەیی گشتی و سەرۆکایەتیی ڕێکخراوی بەرگریی مەدەنی (KKTC) کاری کردووە. تانری ڤەردی وەک ڕاهێنەرێک لە ئەکادیمیای شەڕی زەمینی وانەى وتوەتەوە. یەکێک لە شوێنکەوتوان و شاگردەکانی تانری ڤەردی وەزیری بەرگریی ئێستای تورکیا خولوسی ئاکارە. تانری ڤەردی لە ٢٨ی شوبات بە فەرمی و بە پاساوی "بێ ئەندامی و بێ کادێری" خانەنشین بوو. بەڵام لەو کاتەدا ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندانی سەربازی بە هۆی "ئیسلامی" بوونەوە کۆتای بە کاری سەربازییان هێنرا.
تانری ڤەردی دوای پیشە و کارە سەربازییەکانی بەشداری کۆمەڵەی بەرگریکارانی دادپەوەری (ASDER) بوو، کە لەگەڵ سەربازە هاوڕێ خانەنشینکراوەکانیدا پێکەوە دایانمەزراندبوو. بۆ ماوەی ٥ ساڵ سەرۆکایەتیی ئەو رێکخراوەیە دەکات و پاشان لە ڕێگەی کۆمەڵەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی (ASSAM) بە بیرۆکەکانی لەبارەی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی هێزە چەکدارەکانی تورکیا (TSK) بوو بە ڕۆژەڤ. تانری ڤەردی پێش دامەزراندنی سادات لەگەڵ کۆمپانیا تایبەتەکانی ئەمریکا لە بواری ستراتیژیی سەربازیدا کاری کردووە.
پەیوەندیی تانری ڤەردی و ئەردۆغان
لە ساڵی ١٩٩٤ و کاتێک رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ شارەوانیی ئیستانبول هەڵبژێردرا، کەم کەس لە ناو سوپادا پشتگیرییان لێکرد، یەکێک لەوانە تانری ڤەردی بوو. تانریڤەردی لە کاتی کاندیدکردنی ئەردۆغان دا فەرماندەیی لیوا بوو ماڵەتەپەی ئیستەنبووڵ. ئەردۆغان و تانری ڤەردی لەو کاتەدا لە ڕێگەی ناسراوێکی هاوبەشەوە یەکیان ناسی و بەتێپەڕبوونی کات پەیوەندیی نێوانیان بەهێزتر بوو. تانری ڤەردی بوو بە کەسێک، کە ئەردۆغان باوەڕی پێیەتی و لە مانگی ئابی ٢٠١٦دا بۆ ڕاوێژکاری سەرەکیی سەرۆک کۆمار دەستنیشان کرا. تانری ڤەردی بەتایبەتی لە بواری بەرگریدا یەکێک بوو لە ڕاوێژکارە گرنگەکانی ئەردۆغان.
لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا وتەیەکی تانری ڤەردی لە کۆنگرەیەکدا لە ئیستەنبوڵ ناڕەزاییەکی گەورەی لێکەوتەوە. تانری ڤەردی وتبوی: "پێویستە خۆمان بۆ هاتنی مەهدی ئامادە بکەین". بەهۆی ناڕەزایەتییەکانەوە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا لە کاری ڕاوێژکاریی سەرەکی و ئەندامێتی بۆردی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش دەرکرا.
کارەکانی سادات
بەر لەوەی تانری ڤەردی وەک ڕاوێژکار دیاری بکرێت، دەزانرێت کە ڕێکخستنی سادات لە تێکشکاندنی هەوڵی کودەتای ١٥ی تەمموزدا ڕۆڵێکی گەورەی بینی. یەکێک لە نیشانەکانیشی ئەوەیە کە بە سەرکێشی سادات چەکی قورس لە نێو زۆر خەڵکی مەدەنیدا بڵاوکرایەوە. ئێستاش نازانرێت ئەو چەکانە لای کێیە. سەدات پەکەر هەموو پەیوەندییە قێزەونەکانی دەوڵەت دەزانێت، یەک بە یەک ئاشکرای کردبوو، کە سادات چۆن هێزێکی پارامیلیتەر و میلیشاییە.
ئەو چەکانەی رادەستی رێکخراوە چەتەکانی سوریا کران
لە ساڵی ٢٠١٤دا ئاشکرا بوو سادات لە رێگەی ترێلیەکانیانەوە چەکی بۆ چەتەکانی ئەلنوسرە و داعش لە سوریا ناردووە، کە لە سوریا و رۆژئاوا کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا، هەروەها هێرشیان کردە سەر عێراق و باشوری کوردستان. ئەو چەکانەی رەوانەی سوریا کران، لە کۆبانێ، شەنگال، کەرکوک، موسڵ، رەقا، عەین عیسا، گرێ سپی و منبج لە دژی گەلی کورد بەکارهێنران. دەسەڵاتی ئەردۆغان رەتیکردەوە، کە ئۆپۆزسیۆنی تورک گەیشتبێتە ئەو ئاستەی کە راستییەکان پیشان بدات.
پەیوەندییەکانی سادات و کۆمەڵەکانی 'ئۆجاک'
یەکێک لە کارەکانی سادات دامەزراندنی کەمپی سەربازی و پەروەردەیە. لەگەڵ ئەوەی بەپێی یاسای تورکیا جگە لە (هێزە چەکدارەکانی تورکیا) تەسەکە، پۆلیس و مەکەئە، هیچ رێکخراو و دەزگایەکی دیکە بۆی نییە چەک بەرهەم بهێنێت و بفڕۆشێت، یان بەکاری بهێنێت، بەڵام سادات بە ناوی 'کۆمپانیای تایبەت'ەوە کاری پەروەردەی سەربازی دەکات و لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی چەک دەفرۆشێت. ئەو کارە بە نایاسایی و بە فەرمانی دەوڵەت دەکات.
هەروەها ئاشکرا بوو سادات پەروەردەی سەربازیی داوەتە ئەو کەسانە، کە ئەندامی کۆمەڵەکانی ئۆجاخن، کە ساڵی ٢٠١٦ دامەزرێنراوە. هەروەها لە هێرشی سەربازیی سوپادا بە شێوەیەکی نافەرمی و بە ئامانجی وەرگرتنی ئەزمون، جێگیر کراون. بەپێی زانیارییەکان ئەو هێزە پارامیلیتەرە (میلیشایی) مەدەنیە، کە هیچ فەرمیبوونێکی نییە، دواتر لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بە فەرمیکران و مووچەیان پێدەدرێت. مەرجێک بۆ ئەو هێزە ئەوەیە، کە کاتێک کوژران نابێت کەس بزانێت و بە شاراوەیی دەمێننەوە و نابێت خانەوادەکانیان لەمبارەیەوە قسە بکەن. زۆربەی ئەو کەسانە بە شێوەیەکی مەدەنی، لەنێوان ٢٠١٥ و ٢٠١٦دا لە کوردستان بۆ لەناوبردنی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری بەکارهێنران.
هەبوونی ئەو کۆمەڵانە لە کوردستان
بەپێی زانیاریەکان، ئەو کۆمەڵانە پەروەردەکراون، کە کاتێک لە کوردستان و تورکیا شەڕێکی ناوخۆیی دروست ببێت، پێویستە دەست بە جووڵە بکەن و لەسەر ئەو کارە پەروەردەکراون. ئەندامانی ئەو کۆمەڵانە لە کوردستان نە تەنها پەروەردە دەبینن، بەڵکو بۆیان هەیە چەک هەڵبگرن.هەروەها بەشداری لە هەوڵی تواندنەوەی کەلتوری و تێکدانی ئەخلاق و کاری نائەخلاقی و مادەی هۆشبەری دەکەن و دەیانەوێت کۆمەڵگا لە ئیرادەی خۆی دووربکەوێتەوە. لە کوردستان و تورکیا هەموو رۆژێک ئەو جۆرە کۆمەڵانە دادەمەزرێنرێن. ئەندامانیان هێرش دەکەنە سەر ئەو خانەوادانە، کە پێشتر دیاریکراون. لەبەرئەوەی دەزانن خانەوادە ولاتپارێزەکان پێشنیازی ئەوان قبوڵ ناکەن. دەزانن لەرێگەی ئەو خانەوادەکانیان، کە دەوڵەتیان قبوڵ کردووە و خیانەتیان بەسەردا سەپێنراوە، دەتوانن لە کوردستان جێگیر ببن.
سبەینێ: لیستەی کۆمەڵەکانی 'ئۆجاک' و کارەکانیان و پەیوەندیی بنەماڵەی بارکین لە سلۆپی بە دەوڵەتی تورک...
ژ.ت / ف.ق